دوایین ئاماری دابەشكردنی كارتی دەنگدان بڵاوکرایەوە
(0) /
زایەڵە - كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق داتایەكی تایبەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی كارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە، بڵاوكردەوە.
بەپێی داتاكەى كۆمسیۆن، لە ١ ی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا ٢٥ ی تەمموزی ئەمساڵ ٣٧ هەزار و ٣٢٢ كارتی دەنگدان بەسەر دەنگدەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابەشكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تەنها لە هەرێمی كوردستان ٢٦ هەزار و ٧٦٨ كارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا دابەشكراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە پارێزگای سلێمانی حەوت هەزار و ٨٤، لە هەولێر حەوت هەزار و ٤٤٣، لە پارێزگای دهۆك ١٢ هەزار و ٢٤١ كەس كارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: