ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گەرمیانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان خانەنشینی


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گەرمیان لەڕاگەیەنراوێکی کەنوسراوێکی دەست زایەڵە کەوتووە هاتووە،ڕێنمایی دابەشکردنی فۆرمی زەوی بۆ خانەنشینانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینى گه‌رمیان بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین
لەڕۆژی دووشەممە 29/7/2024 فۆرمەکان لەبانکەکان دابەش دەکرێت.                

١ - هەر خانەنشینێک لەچی بانکێک مووچە وەردەگرێت دەبێت سەردانی ئەو بانکە بکات بۆ وەرگرتنی فۆرمەکە.

٢ - تەنها خانەنشینی زیندوو دەگرێتەوە کە خۆی فەرمانبەر بووە و خاوەنی مووچەکەیە و خانەنشینی میراتگر مافی وەرگرتنی فۆرمەکەیان نییە.

٣ - هەر خانەنشینێک کەكارتی زانیاری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌ فۆرمی زه‌وی پێ نادرێت.

٤ - لەناو بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینمان هیچ فۆرمێک دابەش ناکرێت و پڕناکرێتەوە لەبەرئەوە تکایە کەس سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەکات بۆ ئەو مەبەستە.

٥ - تەنها فۆرمەکان لەبەڕێوەبەرایەتی خانەنشینمان وەردەگیرێتەوە.

٦- له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان ده‌بێت كۆپی كارتی نشتمانی سه‌رۆك خێزان و خێزانی خانه‌نشین + كارتی زانیاری+ ناسنامه‌ی خانه‌نشینی هاوپێچی فۆرمه‌كه‌ بكرێته‌ له‌یه‌ك وه‌ره‌قه‌دابه ڕه‌نگاوڕه‌نگ (مله‌وه‌ن).

٧- ژن ومێرد ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان خانه‌نشین بوون هه‌ركه‌سێكیان خاڵی زیاتر بوو ئه‌وه‌یان فۆرمه‌كه‌ پڕبكاته‌وه‌.

٨- خانه‌نشینان ته‌نها ئه‌م خاڵانه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌(ناوی چواری داواكار و ناوی چواری دایك و شوێنی نیشته‌جێ بوون به‌پێی كارتی زانیاری و شوێنی له‌دایك بوون و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان و له‌خشته‌كه‌ی خواره‌وه‌ ناوی سه‌رۆك خێزان و خێزانه‌كه‌ی بنوسێت)

٩- ئه‌م خاڵانه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تمانه‌وه‌ پڕده‌كرێته‌وه‌ كارو فه‌رمانگه‌ كه‌لێی كارده‌كات و ژماره‌ی ساڵانی خزمه‌ت و پشتگیری به‌رده‌وام له‌ڕاژه‌.
 
کامەران کەریم