جەدوەلی مەدالیای ئۆڵۆمپیای پاریس لە ڕۆژی یەکەمدا/ سەروونشینی ئوسترالیا بە 3 نیشانی زێڕەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆلۆمپیک


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لە یەکەم ڕۆژی یارییەکانی ئۆڵۆمپیای 2024ی پاریس، ئوسترالیا بە 3 مەدالیای زێڕ و 2 زێو لە ریزی یەکەمدا جێگر بوو.

یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بە شێوازی فەرمی  6ی گەلاوێژ دەستی پێکرد و لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمدا ئوسترالیا بە 3 نیشانی زێڕ و 2 نیشانی زێو وەکوو سەروو نشینی جەدوەلی مەدالیا دێتە ئەژمار.

وڵاتی چین بە 2 نیشانی زێڕ و 1 نیشانی زێو لە ڕیزی دووهەم و ئەمریکا بە 1 زێڕ و 2 نیشانی زێو و 2 بۆڕۆنز لە ڕیزی سێهەمدا جێگیر بووە.
یەکەم نیشانی زێڕی ئۆڵۆمپیای پاریسی 2024 لە لایەن وڵاتی چینەوە تۆمار کرا و یکەم مەدالیای زێو بۆ کووریای باشوور و یەکەم مەدالیای بۆڕۆنزیش گەیشتە قەزاقستان.

سی و سێهەمین خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیای2024ی پاریس بەرواری 6 تا 21ی گەڵاڕێزان دەست پێدەکات.

کەژاڵ حەمیدی