600 دۆنم پوش وپاوان و 100 دۆنم رەز و باخی هاوڵاتییان سووتان

(0) / / کردستان / زایەڵە سووتان ئاگر گەرما


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە سنووری گوندی گەڵاڵەی شارباژێر 600 دۆنم پوش وپاوان و 100 دۆنم رەز و باخی هاوڵاتییان سووتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە سنووری گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت زیانێکی زۆر بە سرووشت و رەز و باخی هاوڵاتییان گەیشت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، "دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر لە ئەنجامدا بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای ماوەت و دانیشتوانی گوندی گەڵاڵە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن".

کامەران کەریم‌