وادەی کۆتایهاتنی ڕەشەبا بەهێزەکەی سلێمانی ئاشکرا کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕەشەبا سلێمانی


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بۆزایەڵە  ڕایگەیاند،  ئەو رەشەبایەی لە شەوی رابردووەوە چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە تاوەکو سبەینێ سێشەممە، بەردەوام دەبێت.

هەروەها وتیشی ، خێرایی رەشەباکە ١٥ مەترە لە هەر چرکەیەکدا کە دەکاتە ٥٤ کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا.

ئەوە بەڕێوەبەرە دەشڵێت، ئەو رەشەبایە؛ بای باکوری خۆرهەڵاتە و دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم ببنەوە و رەشەباکە تاوەکو سبەینێ سێشەممە، بەردەوام دەبێت، دواتر بەشێوەی پچڕ پچڕ سەرهەڵدەدات.

هاوکات، بەهۆی رەشەباکەوە چەندین دار لە ناوشار و سەر شەقامەکانی سلێمانی شکاون و زیانیان پێگەیشتووە.

کامەران کەریم