ڕۆژنامەنووسانی هەڵەبجە لە دۆخی هاوپیشەیان محەمەد هەڵەبجەیی نیگەرانن
(0) /
زایەڵە - پاش ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە محمد هەڵەبجەیی کامێرامانی پێشووی کوردستان (٢٤) دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و ڕۆژنامەنووسانی هەڵەبجە لە بەیاننامەیەکدا داوای بەهاناوەچوونی هاوپیشەکەیان دەکەن، و داوا لە ڕێکخراوەکانی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان دەکەن بێدەنگ نەبن چونکە دۆخی تەندرووستی و دەروونی جێگیر نییە.
ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە :
ئێمە وەک ڕۆژنامەنوسانی هەڵەبجە لەبەرامبەر ئەو کێشە و گرفتانەی ڕووبەڕووی هاوکارو هاوپیشەمان (محمد هەڵەبجەیی) کامێرامانی پێشووی کەناڵی کوردستان (٢٤) بونەتەوە، نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لەچارەسەرنەکردنی گرفتەکان و ئەو دۆخە نەخوازراوەی کە هاو پیشەکەمانی تیکەوتووە.
داواکارین هەرچی زووە، ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان و ناوەندەکانی چاودێریکردنی ڕەوشی ڕۆژنامەگەری و سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بێنەدەنگ و هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی هاوپیشەکەمان چڕبکەنەوە، کە ناوبراو لە ئێستادا مانگرتنی ڕاگەیاندووە و دۆخی تەندروستی و دەرونی لە ئاستێکی ناجێگیردایە.
لەکاتێکدا ئێمە وەک ڕۆژنامەنوسان هەر لە سەرەتای کێشە و گرفتەکانەوە هاوپیشەکەمان جێنەهێشتووە و بەردەوام هاوکاربووین لە هەرڕێگاو و دەرگایەک کە چارەسەری کێشەکانی بکا، جەخت دەکەینەوە؛ پێویستە پەلەبکرێت لە چارەسەر کردنی کێشەکانی و لابردنی ئەو مەترسیەی کە لەسەر ژیانیەتی.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: