پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەكرێت
(0) /
زایەڵە - شایستەی دارایی ئەو کەسانەی فۆڕمیان وەک کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان پێشکەش کردووە و فەرمانبەر نین 250 هەزار دینار دەبێت.
مەڕوان محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 23ی ئەم مانگە کۆتا ڕۆژ بووە بۆ پێشکەشکردنی فۆڕمی دامەزراندن، 32 هەزار کەس فۆڕمیان پێشکەش کردووە و وردبینی لە ناوەکانیان دەستیپێکردووە.
ئاماژەی بەوەش كرد،کە 14 هەزار و 600 کارمەندیان بۆ سەر سندوقی دەنگدان پێویستە و 50٪ش وەک یەدەگ وەردەگرن.
باسی لەوەش كرد، کە هەر کارمەندێک کە فەرمانبەر نەبێت 250 هەزار دینار وەردەگرێت و ئەوانەش کە فەرمانبەرن 150 هەزار دینار و سوپاس و پێزانییان پێشکەش دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو ،بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: