نازم دەباغ: بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران نیشانەی باشیی پەیوەندییەکانی هەولێر و تارانە
(0) /
زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە تارانە، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت، بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری ئێران گرنگیی زۆری هەیە و "نیشانەی باشیی پەیوەندییەکانی هەولێر و تارانە".
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، گوتی: "بانگهێشتکردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان مانای ئەوە دەگەیەنێت لە پەیوەندییەکی باشدان و شایستەی ئەوەن لە پرۆتۆکۆڵی بەشداری سەرۆکی وڵاتاندا بن، پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لەبەرەوپێشچووندایە."
رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری ئێران لە پەرلەمانی ئێران بەڕێوەچوو و نزیکەی 80 سەرۆکی وڵاتان بۆ رێوڕەسمەکە بانگهێشتکراون.
نازم دەباغ گوتی: "پێگەی کورد لە عێراقدا لە چوارچێوەی ئەو دەستوورەی هەیەتی گرنگە بۆ بەرقەراربوونی ئەمنیەت و ئاسایش و بەردەوامبوونی حکومەتی بەغدا، کورد باڵێکی بنەڕەتی و چالاک دەبێت لە بڕیار و بەشداربوون لە ئەمنیەت و ئاسایشی ناوچەکە."
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران باسی لەوەشکرد: "ئێران دەیەوێت کورد بەشداربێت بەپێی ئەو ستراتیژەی دادەڕێژرێت بە بەشداری هەمووان، ئەم پەیوەندییانەی ئێستا سەرەتای پەیوەندییەکی پتەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا."
نازم دەباغ، جەختی لە پتەوی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران کردەوە و رایگەیاند: "پەیوەندیی پتەوی تاران و هەولێر لە کابینەی نوێی حکومەتی ئێران بەردەوام دەبێت، چونکە ئەو سیاسەتەی هەیە سیاسەتی ئەم حکومەتە نییە ئەو ناوەندەی بڕیاری سیاسی رێکدەخاتەوە هەمیشە بەردەوام دەبێت و تەنیا کەسەکان دەگۆڕێن."
رۆژی یەکشەممە، 28-07-2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە رێوڕەسمی واژۆکردنی بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی لەلایەن عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوتارێکی پێشکێشکرد و، رایگەیاند: ''هەموو ئەو کەسانەی دەنگیان بە من و بەربژێرانی رکابەرم دا، یان بەهۆی رەخنە و گلەییەوە بەشداریی هەڵبژاردن نەبوون، چاوەڕێی گۆڕانکاری لە من و حکومەتی داهاتوو دەکەن و لە ئەمڕۆوە کاتی وەڵامدانەوەیان دەستپێدەکات.''

تێبينيێك بنێرە: