تورکیا لەبارەی شەهیدکردنی هەنییە هاتە دەنگ؛ ناوچەی جەنگ لە غەزەوە دەگوازێتەوە بۆ ئاستی هەرێمی

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا ئیسماعیل هەنییە


Jul 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: کوشتنی ئیسماعیل هەنیە کردەوەیەکی قێزەونە و ناوچەی جەنگ لە غەزەوە دەگوازێتەوە بۆ ئاستی هەرێمی.
ڕاشیگەیاند: حکومەتەکەی ناتانیاهۆ سەلماندی نیازی ئاشتەوایی نییە.  کوشتنی ئیسماعیل هەنییە ئیدانە دەکەین .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان شەهیدبوون و ئێرانیش ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی ڕووداوەکە دەکەن و دواتر بۆ ڕای گشتیی ئاشکرای دەکەن.
کامەران کەریم