قەتەر: شەهیدکردنی ئیسماعیل هەنییە تاوانێکی ناشرین و هەڵکشانێکی مەترسیدارە
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیێندراوێکدا شەهیدکردنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بە "تاوانێکی" "ناشرین و هەڵکشانێکی مەترسیدار" ناودەبات.
وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو کوشتنە لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی سڤیلی غەززە وا دەکات ناوچەکە بکەوێتە نێو ئاژاوەوە.
قەتەر رێگەی بە سەرکردەکانی حەماس داوە لە وڵاتەکە بمێننەوە لەنێویاندا ئیسماعیل هەنییە. هەروەها رێکخراوەکەش نووسینگەی لەو وڵاتە هەیە.
تێبينيێك بنێرە: