ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و قاڵیباف لە تاران

(0) / / ایران / زایەڵە کوردستان نێچیرڤان بارزانی محەممەد باقر قالیباف


Jul 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە دووەم ڕۆژی سەردانیدا بۆ تاران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 31/7/2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دۆخی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی خرایە بەر باس و دەربارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە بیروڕایان گۆڕییەوە.

هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا كردەوە و هاریكاریی هاوبەشیان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی بە پێویست زانی.

لە كۆبوونەوەكەدا كە شاندی یاوەری سەرۆك شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆك، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئامادەی بوون، باس له‌ چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش کرا.