ئه‌دهه‌م بارزانی: شەهید ئیسماعیل هەنییە بە هەموو بوێرییەکەوە لە بەرامبەر پڕۆژەی هەژموونی داگیرکاری وەستایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەدهەم بارزانی شەهید ئیسماعیل هەنییە


Jul 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئه‌دهه‌م بازرانی په‌یامێكی بۆ كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه‌، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستین بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: :بە بیستی هەواڵی شەهادەی ئەو سەرکردەیه‌ دڵتەنگ بووم."
 
 بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشممه‌ لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران و ئێرانیش سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند و رابه‌ری باڵای وڵاته‌كه‌ و سوپای پاسدارانیش هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ كرا و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش روسیا و چین و توركیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ ناره‌زایی له‌ هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه‌ ده‌ربڕی.
 
دەقی په‌یامه‌كه‌ی ئەدهەم بارزانی:
 
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
إنّا لله وإنّا إلیهِ رَاجعُون
 
بۆ گەلی تێکۆشەر و ستەملێکراو و سەربەرزی فەلەستین، بۆ کەس و کاری شەهیدی سەرکردەی نیشتیمانی ئیسماعیل هەنییە، بە بیستی هەواڵی شەهادەی ئەو سەرکردە دڵتەنگ بووم.
 
شەهید ئیسماعیل هەنییە، یەکێک بوو لە سەرکردە خۆڕاگری ئەم سەردەمی گەلی فەلەستین، کە بە هەموو بوێرییەکەوە لە بەرامبەر پڕۆژەی هەژموونی داگیرکاری وەستایەوە.
 
لە خوای گەورە داواکارم ئەم سەرکردە شەهیدە بە ڕەحمەتی خۆی بیخاتە بەهەشتی بەرینەوە.
 
ئەدهەم بارزانی 
٣١-٧-٢٠٢٤