له‌سنوورى ده‌ربه‌ندیخان ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌و تائێستا كۆنترۆڵنه‌كراوه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە ده‌ربه‌ندیخان ئاگر


Jul 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لەسنووری گوندی چنارە لەنزیک دەربەندیخان کەوتەوەو هێشتا کۆنترۆڵنەکراوە، قائیمقامى شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت:"تائێستا ئاگرەکە لانیکەم 10 دۆنم زەویی سووتاندووە.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سلێمان سەعید قائیمقامی دەربەندیخان ئاشكرایكردووه‌، "بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویستەوە، نەمانتوانیوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەین، ئەو شوێنە لەوەرزی بەهاردا هاونیشتمانیان بۆ سەیران بەکاریدەهێنن، زیاتر لە 10 دۆنم زەوی تائێستا سووتاوەو داری گەورەشی تێدایە.
 
 به‌وته‌ى قائیمقامی دەربەندیخان، "داوامان لەتیمی ئاگرکوژێنەوەی وارماوە کردووە هاوکاریمان بکەن، بەڵام بەهۆی زۆریی ئاگرەکەوە، تائێستا کۆنترۆڵنەکراوە.

کامەران کەریم