سەدان خاوەن بڕوانامەی باڵا و دەرچووی زانکۆ دادەمەزرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە بڕوانامەی باڵا دەرچووی زانکۆ دادەمەزرێن


Jul 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی دامەزراندنی بۆ 780 خاوەن بڕوانامەی باڵا و دەرچووی یەکەمی لەسەر میلاکی وەزارەت و دەستەکان ڕاگەیاند.

 لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەیەکدا بڕیاریاندا بە دامەزراندنی زیاتر لە 780 کەسی هەڵگری بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆکان لە وەزارەت و دەستە و پارێزگاکان.

 ئاماژە بەوەشکراوە، لە دانیشتنی بەپەلەی ژمارە (23)ی خۆیدا، کە لە 31/7/2024 بەڕێوەچوو، بڕیاریدا بە دامەزراندنی زیاتر لە (780) دەرچوو و خاوەن بڕوانامەی باڵا بەپێی میکانیزمی تیروپشکی ئەلیکترۆنی، و بەردەوام دەبن لە دەرکردنی بڕیاری دامەزراندن بۆ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامەی باڵاکان و هەموو ئەو خوێندکارانە دڵنیا دەکەنەوە و بە زووترین کات سەرجەمیان دادەمەزرێنرێن.

کامەران کەریم