حاجی کاروان بۆ زایەڵە:  شەهیدبوونی هەنییە خوێنێکی تازە و هیمەتێکی تازە ئەخاتە بەر بەرەی موقاوەمە

(0) / / گفتگو / زایەڵە حاجی کاروان ئیسماعل هەنیە


Aug 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حاجی کاروان بانگخوازی دیار لە هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، شەهید بوونی هەنییە ئەوەندەی لێکەوتنی ئیجابی و لایەنی باشی ئەبێت باوەڕ ناکەم لایەنی خراپی  لێ  بێتەوە، بە حوکمی ئەوەی یەکەم خوێنێکی تازە و هیمەتێکی تازە ئەخاتە بەر بەرەی موقاوەمە لەناو فەلەستین.

وتیشی، وەکو سەبوریەک و ڤێنکاییەک بەدڵ و دەرونی ئەو هەموو خاوەن شەهید و کوژراوەی ناو غەزە ، ئەوان کە قائیدێک ئەبینن شەهید ئەبێ لەلوتکە، بێگومان بۆ ئەوان زیاتر پاڵپشتیەکە لەڕووی  نەفسیەوە وەلەڕووی هیمەت بەرزییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تەبیعەتی حەماس فەرقی هەیە لەگەڵ هەر ڕێکحراو و هەر حیزبێکیتردا لەجیهان، بەبڕوای من هەر کاتێک قیادات و سەرکردەکانیان شەهید دەبن ئەوان بەهێزتر بوونە، وە قیاداتی زۆر لەوان کارامەتر و ئازاتر  لە وات بەهیمەتر هاتۆتە پێشەوە، لەبەر ئەوەی ئەمان بەهیمەت بوونە.

کامەران کەریم