بە بڕیاری مەسرور بارزانی دووکاندارانی قەیسەری هەولێر قەرەبوو کرانەوە
(0) /
زایەڵە - ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی،نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری له‌سه‌ر فه‌رمانی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر به‌په‌له ده‌ستی پێكردووە، بڕی ملیارێك و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه خەرج ده‌كرێت.
پرۆسەكە له ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا زووتر ته‌واو ده‌بێت. بۆ ئەم مەبەستەش دوو كۆمپانیا به به‌رده‌وام و به چه‌ند شه‌فتێك كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئەو دووكانانەی بازاڕەكە، بۆ ساڵی 2023 له %50ی باج بەخشراون و بۆ ساڵی 2024یش له %100ی باج ده‌به‌خشرێن.
جگە لەوەی له كرێی خاشاك و پاره‌ی كاره‌با و لۆگۆ به‌خشراون.
ئه‌وانه‌ی كرێچیی حكوومه‌تیشن له به‌شێكی كرێكانیان ده‌به‌خشرێن،
هەروەها ”بۆ بابه‌تی هاوكاریكردنیان، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه و له‌م نزیكانه‌دا هاوكاریی ئه‌م خه‌ڵكه ده‌كرێت.
جگه له‌و كارانه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دووكانەكان و بازاڕەكە كراوە، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه تاوەكوو هاوكارییان بكرێت.
بۆ ئێمە وەك پارێزگار و حكوومه‌ت، ئه‌وانه كه‌سوكاری ئێمه‌ن، چیان پێویست بێت له خزمه‌تین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: