پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان سلێمانی گەرما


Aug 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست دەزگای میدیایی زایەڵە  كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42  
سلێمانی : 41  
دهۆك : 41 
كەركوك : 43
هەڵەبجە : 43 
زاخۆ :42  
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 45

کامەران کەریم