لە یەک ڕۆژدا چوار كەس لە هەرێمی كوردستان خنكان

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم خنکان


Aug 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - چوار کەس لە ڕۆژی هەینی دا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکان.
گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لەگوندی گەڕاوی سەر بە ناحییەی ئاغجەلەرە لە شوێنی دەرهێنانی لم و چەو لەسەر ڕووباری زێی بچوك خنكاوەو پاش دەرهێنانەوەی تەرمەكەشی ڕەوانەی پزیشكی دادی چەمچەماڵ كراو دوای توێكاری جەستەیی، تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە و لە گۆڕستانی ناحیەی تەكیە بەخاك دەسپێردرێت.
 
 هاوكات كاروان میراودەلی بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، دوانیوەڕۆی هەینی لە گوندی ساوای سەر بە قەزای خەلیفان، كچێكی ١٥ ساڵان كە لەگەڵ خوشك و خزمەكانی چونەتە سەر رووباری گوندەكەیان و بەوهۆیەوە خنكاوە.
 
لەلایەكی دیكەوە بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە قەزای خەبات منداڵێك بەهۆی بەركەوتنی بەلەمێكەوە كەوتوەتە ناو ئاوەوە و خنكاوە منداڵێكی دیكەش لەناوچەی شێخ توراب خنكاوە و لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی شەقڵاوەوە تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.
 
کامەران کەریم