گروپی شاخەوانی مەقان بە هاوبەشی لەگەڵ گرووپی شاخەوانی گەرمیان گەشتێکی بۆ سەر زنجیرە شاخی مامەندە ئەنجام دا
(0) /
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی مەقان بە هاکاری و هاوبەشی لەگەڵ گرووپی شاخەوانی گەرمیان هەستان بە سازدانی گەشتێک بۆ سەر زنجیرە چیای مامەندە.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی مەقان: گروپی شاخەوانی مەقان ڕۆژی هەینی گەشتێکی تایبەت و زۆر ناوازەی ئەنجامدا بە هاوبەشی لەگەڵ برایانمان لە کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان بۆ بناری زنجیرە شاخی مامەندە. سەرچاوەی ئاوێ سپی لەناحیەی هەڵشۆ ی قەزای قەڵادزە دەڤەری پشدەر لەئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە ڕێبەری برای بەڕێزمان کاک ( Farman Azeez ) ی خۆشەویست.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: دەسخۆشی تەواومان هەیە بۆی کە ڕێبەری کردین بۆ ناو دڵی سروشت شوێنکی تەواو فێنک بوو بەڕاستی گەرمای هاوینی بۆ چەن ساتێک بیر بردینەوە پاش چرکاندنی چەندین وێنەی یادگاری جوان هەموان بە دڵخۆشی و سەلامەتی گەڕاینەوە خاڵی دەسپێک.
تێبينيێك بنێرە: