لە ئه‌نجامی هێرشێك بۆ سەر کەنار دەریا و هۆتێلێک لە سۆماڵ 32 کەس کوژران

(0) / / جهان / زایەڵە سۆماڵ


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە ئاکامی هێرشی ڕێکخراوی تیرۆریستیی شەباب بۆ سەر کەنار دەریا و هۆتێلێک لە مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، 32 کەس کوژران و 63 کەسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی سۆماڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی شەباب هێرشیان کردووەتە سەر کەنار دەریای لیدۆ و هۆتێلی بیچ ڤیو لە مۆگادیشۆ.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە خۆکوژێک لە کەنار دەریایەکی قەرەباڵغدا کە هاووڵاتیانی مەدەنی لێبووە خۆی تەقاندووەتەوە، چەند چەکدارێکیش چوونەتە هۆتێلێکەوە و تەقەیان بە ناو خەڵکەکەکدا کردووە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەو هێرشەدا 32 کەس کوژراون و 63 کەسی دیکەش برینداربوون، هێزە ئەمنییەکانیش بە درێژایی شەو ڕووبەڕووی چەکدارەکان بوونەتەوە.

 ئەوەیشخراوەتەڕوو کە هێرشەکە پشێوییەکی زۆری دروست کردووە و ژمارەیەکی زۆر بریندار گەیەندراونەتە نەخۆسخانەکان.

لەو دیمەنانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراوەتەوە ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار لە کەنار دەریا و هۆتێلەکە بەدیدەکرێت.

کامەران کەریم