پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك گفتوگۆی لەبارەوە كرا
(0) /
زایەڵە - رێبوار تەها، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی شەممە، فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە و فراكسیۆنی بابلیۆن لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووینەوە و لەكۆبوونەوەكەدا جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتكردنی هاوڵاتییانی كەركوك بەبێ جیاوازی كرایەوە.
ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی پارێزگای كەركوك و پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی بەتێر و تەسەلی گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
وتیشی، "هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لە پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و پێویستی خزمەتكردنی هاوڵاتییان و ئاوەدانكردنەوەی شاری كەركوك بەبێ جیاوازی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: