كاروان یاروەیس: بەهەموو ئەگەرێکەوە لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت
(0) /
زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق پێنجشەممەی رابردوو کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم مووچەخۆرانی خۆی هێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهەموو ئەگەرێکەوە چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی هەمان مانگی مووچەخۆرانی هەرێمیش بنێرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی داراییەوە پێمگەیشتووە، دیوانی چاودێری وردبینی بۆ لیستی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم تەواوکردووە و چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی دەست بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: