گیانلەدەستدانی دوو سەربازی ئه‌مریكا لە عێراق راگەیه‌ندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە سوپای ئەمریکا عێراق


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سوپای ئەمریکاڕایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، دوو سەربازیان لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.

ئەو دوو سەربازە لە شەڕدا نەکوژراون، بەڵکو لە رووداوی دیکەدا گیانیان لەدەستداوە. 

هەردوو سەربازەکە تەمەنیان 23 ساڵ بووە و سەر بە هێزی پاسەوانی نیشتمانیی ویلایەتی جۆرجیا بوون. 

یەکێکیان بە ناوی تراڤیس جۆردن پامێنی لە شوێنێک کە ئاشکرا نەکراوە، تووشی رووداوێک بووە و دواتر لە بەغدا گیانی لەدەستداوە. 

سەربازێکی دیکە بە ناوی ئۆون جەیمس ئیلیۆت لە شاری بەغدا تووشی رووداوێک بووە و هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە. 

 پاسەوانی نیشتمانیی ویلایەتی جۆرجیا  ڕایگەیاند، هێزەکەیان لە کانوونی یەکەمی پارەوە لە عێراق جێگیرکرابوون، کاری سەرەکییان بەڕێوەبردنی تۆپ و مووشەکی بەرگریی بووە. 

لێکۆڵینەوە لە مردنی سەربازەکانی دەکات، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کوژرابن. 

کامەران کەریم