مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی هۆڵەندا


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:ڕۆژی یەكشەممە 4ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز جاكۆ بریندز كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا كرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و بە بۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ئەرك و ماندووبوونەكانی كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر هیوای سەركەوتنی لە كاری تازە بۆ خواست و جەختیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و هۆڵەندا كردەوە.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و هەروەها هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

کامەران کەریم