ڕەبیعی: گێڕەشێوێنییەکانی ترەمپ لەبیر ناکەین

(0) / / اجتماعی / ئێران ترەمپ گەمارۆ


Jan 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

عەلی ڕەبیعی یاریدەدەری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: خەڵکی ستەم لێکراو و سەبووری ئێرانی ئازیزمان هیچ کات ئەو گەمارۆ بەناحەق و گێڕەشێوێنیانەکانی ترەمپ لەبیر ناکەن.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، هیوای ئەوەیشی خواست کە لە داهاتووییەکی نزیکدا ئەنجامی خۆڕاگری خەڵک لە شکست پێدانی گەمارۆ بەناحەقەکاندا بەدی بکەین.

یاریدەدەری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی سەرۆک کۆمار وتی: باجی بێدەنگی و هەندێ جار پاڵپشتی کردنی ڕەخنەگرانی  ترەمپ لە ناوخۆی ئەمریکا لە سیاسەتەکانی دژ بە ئێران، دواجار بەرۆکی ئەمریکییەکانی لە وڵاتەکەیانی گرتەوە.

هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد : لە چوار ساڵی ڕابردوودا ئەم نەهامەتییە گەورەیە، گوشارێکی زۆری خستنەسەر ئێران و کاریگەری کردە سەر ژیانی ئاسایی خەڵک و هاوسەنگی بژێویی لە کۆمەڵگای تێکدا.ترەمپ باسی داڕمانی کۆمەڵگای ئێرانی دەکرد و بە دەنگی بەرز دەیوت هێندە ژیان لە خەڵکی ئێران تاڵ دەکات کە خەڵک ناچار ببن شۆڕش بکەن و باسی لە لەناوچوونی ی ئێران لە ماوەی مانگێک و ساڵێکدا دەکرد.

کۆتایی./