بانکی ناوەندی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار ئاشکرا دەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بانکی ناوەندی دۆلار دینار


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لیژنەی دارایی بۆ تاوتوێکردنی ناسەقامگیریی بەھای دۆلار پارێزگاری بانکی ناوەندیی بانگھێشتکرد، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ھۆکاری سەرەکی کێشەکە بۆ بازاڕی ڕەش دەگەڕێنێتەوە.

 د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە   میدیای یەکێتیی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەکەیان لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی باس لە چەند تەوەرێکی وەک ناسەقامگیری بەھای دۆلار و پێدانی دۆلار بە گەشتیاران و ڕێکارەکانی تایبەت بەو قەرزانەی بەناوی نیشتەجێبوونەوە لەلایەن بانکە ڕەسمییەکانی سەر بە بانکی ناوەندییەوە دەدرێنە ھاووڵاتیان.

 وتیشی، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بووە لە بارەی ناسەقامگیری بەھای دۆلار و جێبەجێ نەکردنی نرخی ڕەسمی دیاریکراو، کە ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ ھەزار دینار دیاریکراوە

کامەران کەریم