زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق ، تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر چەكێكدا كە بەتۆمەتبار بووە.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتبار بووە.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ ، ع ، ف ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: