پڕۆژە یاسای نەوت و غاز ڕەوانەی حكومەت کرایەوە
(0) /
زایەڵە - رۆژنامەی (الصباح):لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق, پرۆژە یاسای نەوتی غازی رەوانەی حكومەت كردووەتەوەو, چاوەڕوانە حكومەت جارێكی بیگێڕێتەوە بۆ پەرلەمان, ئەوەش دوای هەمواركردنی هەندێگ بڕگەو, گەیشتن بە سازانی سیاسی لەبارەیانەوە.
زرغام مالیكی, ئەندامی لیژنەكە رایگەیاندووە: یاسای نەوت و غاز لەئێستادا گەڕێنراوەتەوە بۆ حكومەت و لە پەرلەمان نەماوە, حكومەت سەرقاڵی دیراسەكردنی یاساكەیە بەشێوەیەكی ورد, بۆ بەدیهێنانی رێككەوتنی سیاسی.
پێویستە لەسەر حكومەت كاربكات بۆ هەمواركردن و زیادكردنی هەندێك بڕگەی نوێ بۆ یاساكە, هاوشانی ئەو پێشكەوتنە بەرچاوەبێت كە لەگۆڕەپانی نەوتی جیهاندا هاتووەتە ئاراوەو, دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بكاتەوە.
ناكۆكییە سیاسیەكان لەبارەی یاساكە تائێستا بەردەوامەو بەوهۆیەشەوە دەنگی لەسەر نەدراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: