هاوڵاتیان لە كڕینی ئەم جۆرە ماستە ئاگاداردەكرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کڕین ماست تەندروستی


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەندروستی کۆیە وێنەی جۆرە ماستێكی بڵاوكردۆتەوە و بە نا تەندروست وەسفی كردووە و داوا لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان لە كڕینی بەدووربگرن. 

تەندروستی كۆیە بڵاوی كردەوە، "هاوڵاتی بەڕێز سەتڵی ماستی نایلۆن شتێکی ناتەندروستە و لە پلاستیکی کۆنە و بەکارهاتوو دروست دەکرێت تکایە ئەگەر ماست لەناو ئەو سەتڵی نایلۆنە بوومەیکڕە ، ماست لەو شوێنانە مەکڕە کە ساردکەرەوە بەکارناهێنن یان ماستەکە لەسەر شەقام دادەنێن". 

لە هەرێمی كوردستان لە مانگی شوباتەوە بەرهەمی ماست زیاتر دەخرێتە بازارەوە ، ئێستاش بەهۆی گەرمی كەش و هەوا هەندێك شوێن پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نابن و ماستەكان لەنێو ساردكەرەوەكان دانانێن ، بەمەش زیانی تەندروستی هاوڵاتیانی 

لێدەكەوێتەوە.

کامەران کەریم