بەم نزیكانە بەشەخۆراكێكی نوێ دابەش دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەشەخۆراک کوردستان


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك ڕایگەیاند، بەم نزیكانە بەشەخۆراكی سەبەتەش شەشەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت و بۆ ئەم مانگەش برنج زیادكراوە.

بــە مەبەستی دابەشکردنــی بەشەخۆراکێکی نـــوێ کـــە سەبەتەی شەشەمی ساڵی 2024، ئاگاداری ئەو بریکارانە دەکەینەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە دیاری کراوە، لـــە ڕۆژی سێشەممە رێكەوتی 6/8/2024 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکـــی هـــەولێر بکـــەن بـــۆ وەرگرتنەوەی لیستــی بریکـــاری خـــۆراک و تسلیمکـــردنــــی پـــارەی لیستــی مانگی 7/2024 .


بنکەکانی ناوشار بریتین لە (201 + 202).

بەگوێرەی ئەو ماددانەی كە بڵاوكراوەتەوە بۆ دابەشكردن، ماددەی برنج بۆ ئەم مانگە زیادكراوە و بۆ هەر تاكێك كراوەتە 3 كیلۆ گرام.

بەشەخۆراکی وەجبەی شەشەم پێکهاتووە لــــــە :

1- زیت الدار ---------  1 لیتر (920 گم)

2- شەکر ---------  1 کگم.

3- نیسک ------- 1 کگم ( یەک کیلۆ)

4 - بـرنج ---------- ۳ کگم.

5- دۆشاوی تەماتەی---  400 گم

کامەران کەریم