پرسی شەنگاڵ گرینگترین تەوەری گفتوگۆی قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا
(0) /
زایەڵە ـ قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.
ناوهڕۆكی كۆبونهوهی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ستیڤن هیچن باڵیۆزی بهریتانیا: لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی شەنگال و دۆخی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
گفتوگۆکرا لە بارەی دۆخی شەنگال و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیرکردنی ئەو ناوچەیە.
دەبێت خەڵکی دەڤەرەکە بەشداربکرێن لە ئاساییکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەی خۆیان و بە پێویستیشیزانی رێککەوتنێکی گشتگیر بکرێت بۆ پاراستنی سەقامگیری و دڵنیاکردنەوەی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەیان.
هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پەلەکردن لە چارەسەرکردنی کێشەی شەنگال بە شێوەیەک که لە بەرژەوەندیی خەڵکی دەڤەرەکەدا بێت.
گفتوگۆکرا لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم و هەموو لایەنە عێراقییەکان بە هەستیارییەکی زیاترەوە مامەڵە بکەن و پێکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: