دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی لەبارەی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق رەتكردەوە
(0) /
زایەڵە ـ دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی رەتكردەوە لەبارەی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.
سكاڵاكارەكانی ئەم كەیسە بریتی بوون لە هەریەكە لە پەرلەمانتاران (باسم خەزعەل خەشان)و (مستەفا جەبار سەنەد)، ئەم دوو كەسە سكاڵاكەیان لەسەر سەرۆك وەزیران و سەرۆكك كۆماری عێراق تۆماركردبوو.
سكاڵاكارەكان لە سكاڵاكەیاندا داوایان لە دادگای باڵای فیدراڵی كردبوو حوكم بدات بەوەی، رەزامەندی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار بۆ رێگەدان بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسەر خاكی عێراق نادروستەو بڕیارەكەیان هەڵوەشێنێتەوە، لەمەش زیاتر سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار پابەند بكات دوای تەوابوونی ماوەی رێككەوتنەكە، ئەو ناوچەو دامەزراوانە بگەڕێننەوە كە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە بەكاردەهێنرێن.
دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی رەتكردەوەو رایگەیاند، سكاڵاكە لە چوارچێوەی تایبەتمەندییەكانیدا نییە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: