ئەنجومەنی دادوەری عێراق چەند حزبێکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە
(0) /
زایەڵە ـ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەریەك لە (تەڤگەری ئازادی كوردستان، حزبی ئازادی دیموكراتی ئێزدی، حزبی بەرەی تێكۆشانی دیموكراتی) هةرەها بارەگاكانیان دادەخرێت و دەستبەسەر كەلوپەل و داراییاندا دەگیرێت، ئەم سێ حزبە نزیكن لە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە.
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بیانووی بۆ هەڵوەشاندنەوەو قەدەغەكردنی ئەو سێ حزبە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە, بەپێی بڕگەی یەكەم و دووەم لە مادەی 25ی یاسای حزبە سیاسیەكان ژمارە 36ی ساڵی 2015 نابێت هیچ حزبێكی سیاسی لەرووی تەنزیمی و داراییەوە پەیوەست بێت بە حزبی غەیری عێراقی و لەلایەن هیچ هێزێكی دەرەوەی عێراق ئاراستە بكرێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: