لە هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر عەین ئەسەد پێنج سەربازی ئەمریکی برینداربوون
(0) /
زایەڵە - ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد پێنج سەرباز برینداربوون
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد پێنج سەرباز برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.
ئاشکراشیکرد، بایدن لە هێرشەکە ئاگادارکراوەتەوە و رایگەیاندووە، “لە کاتی گونجاودا وەڵامیان دەبێت.
هێرشەکە لە رێگای دوو مووشەکی کاتیۆشاوە ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەبارەوە رانەگەیاندووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: