هەڵوێستی نوێی یەکێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک

(0) / / عراق / زایەڵە سەعدی ئەحمەد پیرە کوردستان کەرکوک


Aug 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  ڕایگەیاند،نابێت لەسەر پرسی کەرکوک ناکۆک بین پێویستە یەکێتی و پارتی لەسەر بابەتی کەرکوک بگەنە ئەنجام.
وتیشی، دەبێت پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دابنرێت.ساڵانێکی زۆرە لایەنی عەرەبی بە ناحەق پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بەڕێوەدەبەن.
هێمای  بەوەشکرد،لایەنە کوردییەکان لەگەڵ نەیارەکان کۆدەبنەوە بەڵام لەگەڵ یەکتر کۆنابنەوە.نابێت لەوە زیاتر تەعریبکاران رێنیشاندەری کورد بن.بەپێی دەستکەوتی هەڵبژاردن یەکێتی مافی ئەوەی هەیە پارێزگاری کەرکوک دیاری بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە کورد لەوە زیاتر نەکەوێتە ژێر گوشاری دەرەکی.کێشەکان چارەسەر نەکەین، حکومەتی فیدراڵ بۆمان چارەسەر دەکات.
کامەران کەریم