بەڕیوەچوونی کۆبوونەوەیەک بۆ بە دواداچوونی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
(0) /
زایەڵە ـ د، نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، بەشداریمان کرد لە کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
وتیشی: ئامانج لە کۆبوونەوەکە بۆ بە دواداچوونی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠ی مانگی١٠ی ئەمساڵ بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن نزیکەی ٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار هاولاتی هەرێم مافی دەنگدانی هەیە، و لە ١٧٣ ناوەندی تۆمارکردن، و زیاتر لە ١٢٦٠ ناوەندی دەنگدان و زیاتر لە ٦٣٠٠ وێستگە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان و بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن کۆمسیۆن بانگێشتنامەی ئاراستەی زیاتر لە ٢٢٠ رێکخراو و دامەزراوەی نێودەولەتی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کردووە جگە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێری قەوارە سیاسییەکان بەمەبەستی بەدیهێنانی شەفافیەت لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا..چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان بەڕێوەبچێت و تیروپشک بۆ ژمارەی ئەو بەربژێر و قەوارە سیاسیانە ئەنجامبدرێت کە پێشتر ژمارەیان وەرنەگرتووە، هەروەها ناوی کارمەندانی رۆژی دەنگدان ئاشکرابکرێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: