بەدواداچوون بۆ پرسی جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک لە وەرگرتنیان لە پەیمانگای پەرەپێدانی ئاسایشی و ئیداریی
(0) /
زایەڵە ـ دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی و نوێنەری کەرکوک لەپەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لە دوای بەدواداچوونمان بۆمان دەرکەوت ناهاوسەنگیی هەیەو جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک دەکرێت لە وەرگرتنیان لە پەیمانگای باڵای پەرەپێدانی ئاسایشی و ئیداریی و کورد بێبەش دەکرێت.
وتیشی: بە نووسراوێک داوامان لە بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کە ڕەچاوی هاوسەنگی بکرێت لە خولی 30هەمینی پەیمانگاکە، بە خۆشحاڵییەوە داواکەمانی بە هەند وەرگرت و ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی کرد کە پێویستە هاوسەنگیی هەبێت لە دامەزراندن و هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز نەخرێت.
وتیشی، زۆر سوپاس بۆ بەڕێز کاک خالید شوانی وەزیری دادی عێراق کە بەردەوام لەم دۆسیەیانەدا هاوکاریمان دەکات، لە نزیکەوە چاودێریی ئەم پرسە دەکەین و بەدواداچوونمان بەردەوام دەبێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: