تەمەنی خانەنشینکردنی فەرمانبەران گۆڕانکاری تێدا دەکرێت
(0) /
زایەڵە ـ سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014 لەلایەن سەرۆکی لیژنەی داراییەوە رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کارەوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
وتیشی، دەستکاریکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ ئەوەیە لە 60 ساڵیەوە بکرێتەوە 63 ساڵ، دوای ئەوەی لە هەمواری یەکەمی ساڵی 2019دا لە 63 ساڵیەوە کرا بە 60 ساڵ.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لەو هەنگاوە سوودوەرگرتنی زیاترە لە کەسانی شارەزا و بەئەزموون لە دام و دەزگاکانی دەوڵەت تاوەکو دەرفەتی زیاتریان پێبدرێ درێژە بە خزمەتەکەیان بدەن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: