ئۆڵۆمپیای 2024| سەرکەفتنی دژواری باڵەی ئیتالی بەرانبەر بە ژاپۆن

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بالە ئیتالیا


Aug 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باڵەی ئیتالیا بە سەرکەفتن بە بەردنەوە بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی ژاپۆن، بۆ قۆناخی نیوەدواینی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس سەرکەفت.

دوهەمین دیدار لە قۆناحی یک چوارمی دواینی کێبەرکێیەکانی باڵەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیای 2024ی پاریس، ئێوارەی دوێنی لە نێوان تیپەکانی ئیتالی و ژاپۆن بەڕێوەچوو و بە سەرکەفتنی تیپی ئیتالی کۆتایی پێهات.

تیپی ئیتالی لە قۆناخی نیوە دواینی کێبەرکێیەکاندا لەگەڵ براوەی یاری نێوان فەڕنسە ـــ ئەڵمانیا ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

بەرنامەی یارییەکانی دیکەی قۆناخی یەک چوارمی دواینی کێبەرکێیەکانی باڵەی ئۆڵۆمپیای 2024 بەم شێوازەیە:

فەڕنسە ــ ئەڵمانیا
ئەمریکا ــ بەڕازیل

کەژاڵ حەمیدی