تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی پارێزگای هەولێر ڕوویدا، قوربانی هەیە
(0) /
زایەڵە ـ لە سنووری هەولێر، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنی لە کارگەیەکی شیش لە گوندی تیمار، کرێکارێکی گیانی لەدەستدا و دووی دیکەش بریندار بوون.
لەبارەی ڕووداوەکەوە یوسف کەریم، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان دەڵێت، "بەهۆی بڕینەوە و کارکردن بووە لەو ئاسنە کۆنانەی دەبرێنە کارگە بۆ تواندنەوە، دیارە گولـلەی کۆنی تێدابووە و تەقیوەتەوە"
ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی هیندستانە و بریندارەکانیش خەڵکی دەرەوەی عێراقن بەپێی وتەی یوسف کەریم.
لە ئێستادا ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە تەرمەکەی لە دادپزیشکی هەولێرە و بریندارەکانیش لەژێر چاودێری پزیشکدان .
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: