کتێبی نوێ بەشی هەموو خوێندکاران بەردەستدەبێت
(0) /
زایەڵە ـ نوعمان عوسمان، بەڕێوەبەری کۆگاکانی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، 75%ی کتێبەکانی خوێندن بۆ ساڵی نوێی 2024/ 2025 گەیشتوونەتە کۆگاکانی سلێمانی و لە ماوەی نزیکی داهاتوودا هەموو کتێبەکان دەگەن و بۆ ئەمساڵی خوێندن هەموو خوێندکارێک کتێبی نوێ وەردەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کتێبەکان بەسەر پەروەردەی قەزاکاندا دابەشدەکرێت و ئەوانیش بە گوێرەی خشتەیەک بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا دابەشیدەكەن.
لەبارەی بەکارهێنانەوەی کتێبەکانی ساڵانی رابردووشەوە ئەو بەرپرسەی پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد، لە دۆخێکدا پێویستی کردبێت، ئەوکات کتێبە کۆنەکان بەکارهێندراونەتەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ کتێبی نوێ بەشی هەموو خوێندکاران بەردەستدەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: