حكومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی حەوت زانیاری نوێی ئاشکردەکات
(0) /
زایەڵە ـ سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربووە.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێم سەرجەم داتاكانی پەیوەست بە فەرمانبەرانی داوەتە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق كە وردبینی دەكات و ئەوەش پێویستی بە كات هەیە.
وتیشی، "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ كێشەیەكی نییە".
سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم دەشڵێت، "حكومەتی عێراق كە مووچەی خۆی تەواودەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.
چاوەڕواندەكرێت لە ماوەیەکی نزیکدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم..
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: