هۆكاری هەناردە نەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشكرا دەكرێت
(0) /
زایەڵە ـ نەهرۆ مەحموود، جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات هێشتا بەربەست لەبەردەم دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای بەندەری جەیهانەوە هەیە، هەندێك لایەنی سیاسی و كەسی ناو وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەر چەند هۆكارێك لەو بابەتە جدی نین.
دەشڵێت، لەوەتەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وەستاوە، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ پارێزگاریكردن لە ئاستی دیاریكراوی ئۆپێك بۆ هەناردن لە باشووری عێراق قەرەبووی هەناردنی نەوتی هەرێم دەكاتەوە كە 400 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، چونكە بەپێی ئەو پشكەی ئۆپێك بۆ عێراقی دیاری كردووە رۆژانە دەتوانێت سێ ملیۆن 500 هەزار نەوت هەناردە بكات.
راشیگەیاند، ئەو كەمبوونەوەی بەهۆی وەستانی هەناردنی نەوتی هەرێم دروستبووە لە باشوور قەرەبوو كراوەتەوە، بۆیە لە حاڵەتی رێككەوتنی هەردوو حكوومەتی هەرێم و فیدراڵی لەبارەی دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم، پێویستە بەغدا هەناردنی 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە باشوور كەم بكاتەوە بۆ هەناردنی نەوتی هەرێم.
جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق وتیشی تا ئێستا هەردوو حكوومەت نەگەیشتوونەتە رێككەوتن لەبارەی چەند بابەتێكەوە لەوانە دیاریكردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوت لەلایەن كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان لە هەرێم، ئەوەش كێشەیەكی ترە لەبەردەم دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: