ئاگاداریهك له پاسپۆرتی سلێمانیهوه بۆ كوردانی تاراوگه
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی :ئاگاداری هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق نیشتەجێن بۆ دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت كار بە بەڵگەنامەی(صورە قید)ی ئەلیكترۆنی ناكرێت''.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق كاركردن بەو جۆرە بەڵگەنامەیە راگیراوە و جارێكی دیكە ئاگاداری هەموو لایەك دەكەینەوە كە تەنها بە كارتی نیشتمانی دەتوانن مامەڵەكانیان راییبكەن''.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: