سزای توندی ئه‌و شۆفێرانه‌ ده‌درێت كه‌ ئۆتۆمبێلی بێسه‌ره‌تا به‌كاردێنن

(0) / / کردستان / زایەڵە شۆفێر


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی، داوا لە دادوەرانی دادگاكانی لێكۆڵینەوە دەكه‌ین ڕێوشوێنی یاسایی توند بگرنەبەر بەرامبەر ئەو كەسانەی چەك و چەقۆ و هۆكارەكانی برینداركردن بەكاردێنن.جەخت لە سزادانی كەسانی یاسا شكێن ده‌كه‌ینه‌وه‌.

وتیشی، سەرۆكی دادگای دادوەرانی لێكۆڵینەوەمان ڕاسپاردووە كە رێوشوێنی یاسایی توند بەرامبەر ئەو كەسانە بگرنەبەر كە چەك و چەقۆ و هۆكارەكانی برینداركردن بەكاردێنن.

هەروەها داواش ده‌كه‌ین یاسا توند بەسەر ئەو شۆفێرانەدا جێبەجێبکرێن کە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا لێدەخوڕن و دەبنە مایەی بێزارکردنی هاووڵاتییان.

پێویستە هیچ نەرمییەك نەنوێنرێت بەرامبەر ئەو كەسانەو پاش تەواوكردنی رێوشوێنی لێكۆڵینەوە، بەزوویی ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند بكرێن و سزای یاساشكێنیان وەربگرن.

ئەو داوایانەی بریاری هەواڵەكردنیان دەدرێت لە دادگاكانی لێكۆڵینەوە بۆ دادگا تایبەتمەندەكان زوو ڕەوانە بكرێن و هەوڵ بدرێت بۆ خێرا یەكلایی كردنەوەی دۆسیەكانیان بەتایبەتی ئەوانەی ڕاگیراویان تێدایە.

کامەران کەریم