نەخۆشخانەی شار ئاماری چالاکییەکانی بڵاوکردەوە
(0) /
زایەڵە - لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە( 1000) هاوڵاتی بەمەبەستی چارەسەرسەردانی نەخۆشخانەی شاریانکردوەو نزیکەی (50) نەشتەرگەری ئەنجامدەدرێت
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/7/31) لەنەخۆشخانەی شار 34,078 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 26,897 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 6,023 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1,062 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 7,221 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1,986 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 1,037 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 1,225 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 1,034 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 644 نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1,449 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 127 نەشتەرگەری قەستەرە و 77 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 91 نەشتەگەری بۆ منداڵان ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 101,343 شیكاری تاقیگەیی و 2,479 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 9,006 تیشك و 4,358 سۆنەر و 374 ئیكۆ و 806 چارەسەری سروشتی كراوە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: