ڕاگەیەندراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لەبارەی ڕووداوەکەی قەرەداخ

(0) / / کردستان / زایەڵە دژەتیرۆر قەرەداخ


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پاشنیوەڕۆی هەینی، لە شارۆچکەی قەرەداخ لەکاتێکدا هێزەکانی ئاسایش لە ئەرکیی ئاسایی خۆیاندابوون لە نزیک یەکێك لە ناوچە شوێنەوارییەکانی سنوورەکە، چەند چەکدارێک ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش دەبنەوە و لە ئەنجامدا دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش بە تەقەی چەکدارەکان شەهید دەکرێن.

بەپێی زانیارییە کۆکراوەکان ئەو چەکدارانە شانەیەکی سەر بە ڕێکخراویی تیرۆرستیی داعش بوون بە مەبەستی مانەوە و خۆحەشاردان هاتبوونە ناوچەکە.

دەزگا ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە تیرۆرستییە بەردەوامدەبن تاکوو دەستگیرکردنی چەکدارەکان و هاوکارەکانیان، لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی نوێ هاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە.

کامەران کەریم