ئەمڕۆ تیروپشک بۆ پێدانى ژمارە بەهاوپەیمانیی و حزب و بەربژیرە سەربەخۆکان دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆمیسیۆنی باڵا بەهاوپەیمانی هەڵبژاردنەکان


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمرۆ شەممە 10ـی ئابی 2024، تیروپشکی تایبەت بە پێدانى ژمارە بە هاوپەیمانیی، حزب و بەربژێرە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
 
کۆمسیۆن ئەمرۆ تەنیا ژمارە دەداتە ئەو حزب و هاوپەیمانى و بەربژێرانەى کە لەدواى بریارى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بۆ دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردن لە 20تشرینى یەکەم خۆیان تۆمارکردوە، هەموو ئەوانەى کە لە 8نیسان ژمارەیان پێدراوە، بەهەمان ژمارە بەشدارى لەهەڵبژاردنەکان دەکەن.
 
پێشتر، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان داواى لە کۆمیسیۆن کردبوو کە لە هەرێمى کوردستانەوە سەرپەرشتیى بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنەکان بکات، کۆمیسیۆن داواکەى جێبەجێکردوەو لیژنەیەکى بۆ بەرێوەبردنى کارەکانى پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان لەهەولێر دروستکردووە.
 
بۆ ھەڵبژاردنی خولى شەشەمى پەرلەمانی کوردستان، دوو ھاوپەیمانی و 13 حزبی سیاسی و 124کاندیدی تاک خۆیان تۆمارکردووە.