پارێزگای نوێی کەرکوک دیاری دەکرێت

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان کەرکوک


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  وادەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لایەنەکانی کەرکوک کەمتر لە ٢٤ کاتژمێری ماوەو هێشتا لایەنەکان لەسەر دیاری کردنی پارێزگاری نوێی شارەکەیان ڕێکنەکەوتوون.

 بە پێی هەواڵی میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانی بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر هەشتی ئێوارە لە هۆتێل ڕەشید لە بەغداد ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر داوای سوودانی کۆببێتەوە.

 ئاماژەیان بەوەش کردووە کۆبوونەوەکە بۆ دیاریکردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای شاری کەرکووک دەبێت.

پێشتر وا بڵاوکرایەوە لەئەگەری رێک نەکەوتنی لایەنەکان سودانی خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عێراق وەک پارێزگار دیاری دەکات و ناگەڕێتەوە بۆلایەنەکانی کەرکووک.

هاوکات سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاندووە پارێزگاری کەرکوک دەبێت یەکێتیی بێت و ئەگەریش لایەنەکان نەگەنە ئەنجام ئەوا دادگای فیدڕاڵی ئەو کێشەیە یەکلادەکاتەوە.

کامەران کەریم