فەرمانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆسزای ئیسرائیل و تۆڵەسەندنەوەی خوێنی هەنییە جێبەجێ دەکرێت

(0) / / ایران / زایەڵە سوپای پاسداران


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، فەرمانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکرێت.

عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، کە فەرمانەکانی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، بە باشترین شێوە جێبەجێ دەکرێت و ئەمە ئەرکی ئێستای ئێرانە.

جێگری فەرماندەی سپای پاسداران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی ئەلمەیادین ڕایگەیاندووە، “فەرمانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە سزای توندی ئیسرائیل و تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئیسماعیل هەنییە ڕوونە و بێ دوو دڵی جێبەجێ دەکرێت”.

فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران سەبارەت بە هەڵبژاردنی یەحیا سێنوەر وەک شوێنگرەوەی هەنییە وتی، “هەڵبژاردنی ئەو بەو مانایە دێت، هێڵی بەرخۆدانی حەماس کە دەستی پێکردووە، تا کۆتایی بەردەوام دەبێت”.

ئەمەش لەکاتێكدایە، دوابەدوای کوژرانی بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا وتی: ئیسرائیل بەم کارە زەمینەی بۆ سزایەکی توند بۆ خۆی سازاند و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین تۆڵەی خوێنی ئەو کەسە بکەینەوە کە لە خاکی ئێران شەهید بوو.